ئەمریکا کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازیی گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان

چەند سەرچاوەیەیەکی ئەمنی بڵاویانکردووەتەوە، ئەمریکا کاروانێکی نوێی هاوکاری سەربازیی لە عێراقەوە گەیاندووەتەوە رۆژئاوای کوردستان، کاروانەکە تانکی شەڕکەری ئەبرامزیشی تێدایە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا شەوی ڕابردوو لەرێگەی دەروازەی تل کۆچەرەوە گەیەندراونەتە رۆژئاوای کوردستان.

3ـی ئایاری 2025یش، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردبوەوە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە یاوەری دوو هێلیکۆپتەری جەنگی، کە کەرەستەی سەربازی و لۆجستی پێبووە، لە بنکەی 'خەراب ئەلجیر' لە گوندەواری ڕمێلان لە باکووری حەسەکە نیشتووەتەوە.