وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ کوردستان24: هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌شتی حاجییان له‌ڕێگه‌ی وشكانی ده‌ستپێده‌كات
عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24 له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گه‌شتی حاجییانی عێراقی بۆ مه‌ككه‌ی پیرۆز، رایگه‌یاند، ڕۆژانه پێنج گه‌شتی ئاسمانی حاجیانی عێراق بۆ مه‌دینه ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
شەممەری دووپاتیكرده‌وه، هه‌فته‌ی داهاتووش گه‌شتی حاجیان له‌ڕێگه‌ی وشكانی ده‌ستپێده‌كات و گشت ڕێگاكانی چوونی حاجیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سوپای عێراقی پارێزراو ده‌بێت.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی عێراق گوتی: بێگومان هه‌ماهه‌نگییه‌كی هاوبه‌شی پته‌ومان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی سعودی و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته هه‌یه.