سینەم محەممەد: پرۆسەی ئاشتی بۆ هەموو ناوچەکە گرنگە
سینەم محەممەد، نوێنەری مەسەدە لە ئەمەریکا بە عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕایگەیاند: پرۆسەی ئاشتی بۆ هەموو ناوچەکە گرنگە و دەڵێت: پێویستە پرۆسەی ئاشتی مافی گەلی کورد مسۆگەر بکات.
سینەم محەممەد، نوێنەری مەسەدە لە ئەمەریکا گوتی: بۆ دواڕۆژ گرنگە کۆنفرانسێکی نەتەوەیی بۆ کوردانی هەر چوار پارچە بەڕێوەبچێت و دەڵێت: ئەم پرۆسەیە کاریگەریی لەسەر گەلی کورد لە سووریاش دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پەیام و پرۆژە و هەڵوێستی کورد بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگات، گوتیشی: ئێستا لە قۆناغێکی زۆر گرنگداین.
سینەم محەممەد، نوێنەری مەسەدە لە ئەمەریکا دەڵێت: حکوومەتی ئێستای سووریا نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان ناکات، ڕەخنەی زۆریش لە سەر دەستووری نوێی سووریا هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات، دەبێت دەستووری سووریا مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات، گوتی: پرۆژەی ئێمە، پرۆژەیەکی دیموکراسییە بۆ هەموو گەلانی سووریا.