توێژینەوەیەک کێشەکانی وەچەخستنەوە لە پیاوان ڕوون دەکاتەوە
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ئەو پیاوانەی کێشەی وەچەخستنەوەیان هەیە، ڕێژەی فۆسفاتی خوێنیان کەمترە.
هەروەها کەمی چڕیی فۆسفات لە خوێندا پەیوەندی بە کەمبوونەوەی جووڵەی سپێرمەوە هەیە لە پیاوانی نەزۆکدا.
ئەم دۆزینەوانە لە کۆنگرەی کۆمەڵەی ئەورووپی بۆ هێلکەدانە منداڵان (ESPE) و کۆمەڵەی ئەورووپی بۆ هێلکەدان (ESE) پێشکەش کراون، دەتوانن یارمەتی توێژەران بدەن باشتر لە هۆکارە بایۆلۆژییەکان تێبگەن بەشدارن لە تەندروستیی زاوزێی پیاوان، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی پەرەپێدانی چارەسەری نوێی وەچەخستنەوە.
لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا ژمارەی تۆوەکان لە سەرانسەری جیهاندا بۆ نیوە کەمیکردووە و کوالێتی مەن بە شێوەیەکی مەترسیدار تێکچووە.
نەزۆکی پیاوان بەشدارە لە نزیکەی نیوەی هەموو حاڵەتەکانی نەزۆکی، بەڵام بۆ زۆرینەی ئەو پیاوانەی کێشەی منداڵبوونیان هەیە، تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە. بەڵام زۆر هۆکار هەن - وەک جینات، شێوازی ژیان، هەڵبژاردنی خۆراک و ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان - کە دەتوانن کاریگەری لەسەر منداڵبوونی پیاو هەبێت.
لەم توێژینەوەیەدا توێژەرانی نەخۆشخانەی زانکۆی هێرلیڤ لە کۆپنهاگن و نەخۆشخانەی زانکۆی ڕیگشۆسپیتالێت، نموونەی خوێن و مەنی هەزار و 242 پیاوی نەزۆکیان لە دانیمارک شیکردەوە.
بۆیان دەرکەوتووە کە 36%ی ئەم پیاوانە لە ڕووی کلینیکیەوە ئاستی فۆسفاتیان لە خوێنیاندا نزمە، بە بەراورد بە 2-4% لە دانیشتوانی گشتیی دانیمارک. ئەو پیاوانەی ئاستی فۆسفاتیان بە شێوەیەکی مامناوەند نزمە، سپێرمێکی جووڵاو و پێشکەوتوویان کەمتر بووە (ئەو سپێرمانەی کە بەرەوپێشچوون دەجووڵێن، واتە لە هێڵێکی ڕاست یان بازنەی پان) لە چاو ئەوانەی ئاستی فۆسفاتیان ئاساییە.
جگە لەوەش، ئەو پیاوانەی ئاستی فۆسفاتیان بە شێوەیەکی مامناوەند نزمە، ئاستی ئیسترادیۆلیان کەمێک زیاتر بووە. کەمی ئاستی فۆسفات پەیوەندی بە ژمارەی سپێرمەوە نەبوو.
دکتۆر سام کافای یەحیاوی نووسەری سەرەکی دەڵێت: بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بۆ یەکەمجار دەستنیشانمان کرد، ڕێژەی ئەو پیاوە نەزۆکانەی کە چڕیی فۆسفاتی خوێنیان کەم بووە زیاترە لەوەی لە دانیشتوانی گشتیی دانیمارکدا دەبینرێت.
دکتۆر کافای یەحیاوی دەشڵێت: ئەمە دەتوانێت بەو مانایە بێت کە فۆسفات- کانزایەکە ناسراوە بە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی وزە و هێزی ئێسک- دەتوانرێت ڕاستەوخۆ بکرێتە ئامانج بۆ باشترکردنی توانای وەچەخستنەوە، ڕەنگە بە چارە کردنی هەندێک پیاوی نەزۆک بە تەواوکەری فۆسفات.
هەروەها تیمەکە پێشتر بۆیان دەرکەوتووە، فۆسفات پێویستە بۆ کارکردنی کۆئەندامی زاوزێ لە پیاوە تەندروستەکاندا، بەو پێیەی ڕێژەی فۆسفات لە مەنیدا زیاتر لە 20 هێندە زیاترە لەوەی لە خوێندا هەیە، ئەمەش ئەوە دەردەخات، فۆسفات لەناو سیستەمی زاوزێی پیاودا ڕێکدەخرێت.
لە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەدا، دکتۆر کفای یەحیاوی و هاوکارەکانی بەدواداچوونیان بۆ ئەم میکانیزمەی گواستنەوەی فۆسفات کرد، لە مێشوولە و مرۆڤدا، بۆیان دەرکەوت ئاستی بەرزی فۆسفات لە مەنی مرۆڤدا پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی کوالێتی سپێرم و بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنەوە هەیە.
دکتۆر کافای یەحیاوی دەڵێت: ئەمە جێگەی سەرنجە، چونکە ئێستا ئەم میکانیزمە پرسیارێک دەوروژێنێت ئایا دەستکاریکردنی چڕیی فۆسفاتی خوێن کاریگەری لەسەر وەچەخستنەوە دەبێت یان نا؟ بۆیە هەنگاوی داهاتووی توێژینەوەکەمان دەستپێکردنی تاقیکردنەوە کۆنترۆڵکراوەکان دەبێت، بە بەکارهێنانی فۆسفات وەک دەستێوەردانێک، بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەریی ڕاستەوخۆی فۆسفات لەسەر وەچەخستنەوە لە پیاوان، هەروەها ژنان.