نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەهۆی ئەگەری زیادبوونی خوست لە ئاسیا، بەرزبووەوە.
نەوتی خاوی برێنت، 22 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 45 دۆلار و 21 سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیس، 32 سەنت بەرزبووەوە و بە 42 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، تویتێکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکایە کە رایگەیاندبوو، لەگەڵ دیموکراتەکان دادەنیشن و باس لە باشترکردنی دۆخی ئابووری دەکەن کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لاواز بووە.
هەروەها، دابەزینی بەهای دۆلار، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە بەروارد بە چەند مانگی رابردوو هەیە.
Reuters