بەستنەوەی کارەبای عێراق و سعوودیە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی
"نزیكەی 500 مێگاوات كارەبا دابین دەكرێت"
K24 - ھەولێر
پڕۆژەی بەستنهوهی تۆڕی كارەبا لە نێوان عێراق و سعوودیە لە خاڵی كۆتایی نزیكبووەتەوە.
وەزارەتی كارەبای عێراق ئاشكرای كرد، كارە ھونەرییەكانی تایبەت بە بەستنهوهی تۆڕی كارەبای عێراق و سعوودیە لە كۆتا قۆناغەكانی نزیكبووەتەوە.
ئەحمەد عەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، تەنیا چەند مانگێكی كەمی ماوە بۆ ئەوەی پڕۆژەكە لەلایەن عێراقەوە تەواو بكرێت، یەكەم ھێڵی بەستراو لەگەڵ سعوودیە ئاراستەی بەرەو بەسرە دەبێت و نزیكەی 500 مێگاوات كارەبا دابین دەكرێت، ھێڵی دووەم بەرەو سەماوە دەبێت بە نزیكەی 300 مێگاوات كارەبا، ئەوەش ھاوكار دەبێت زیادكردنی ماوهكانی پێدانهوهی كارهبا و ھەروەھا كهمكردنهوهی ئەو فشارەی لەسەر وێستگەكانی بەرھەمھێنانی كارەبا ههیه.