ڤیدیۆ.. وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی لە پەخشی راستەوخۆ هەڵات
پێشکەشکارەکە تووشی سەرسوڕمان دەبێت
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، "مایڵز كاگینس" قسه‌ی بۆ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی عێراقیی ده‌كرد، ئه‌و كاته‌ی سێ گولـلە هاوەن ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران و ناوبراو ناچار بوو، له كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا به‌ره‌و شوێنێكی پارێزراو رابكات و به‌رنامه‌كه به‌جێبهێڵێت.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی "التغییر"، باسی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و ره‌وشی ئه‌منی و هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌كرد، له ناكاو ده‌نگی بۆردومانی ناوچه‌ی سه‌وز بیسترا و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێدرا.
ئه‌مشه‌و سێ گولـلە هاوەن له سه‌ربازگه‌ی ره‌شیده‌وه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای پایته‌خت كران.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا ئه‌و گولـلە هاوەنانه ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراون. یه‌كێكیان له نزیكی پردی موعه‌له‌ق له ناوچه‌ی خه‌زرا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، دووه‌میان کەوتووەتە ناوچەی عەرەسات و سێیەمیان لە کەڕادە 52 بەر دیواری بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان كه‌وتووه.