منداڵانی دەستگێڕ لە بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر
گەرموگوڕیان بە بازاڕەکە بەخشیوە و لەلایەکی دیکەشەوە زەحمەتیی ژیانیان نیشاندەدەن
K24 - هەولێر
شێخەڵڵا، بازاڕێکی گەورەی پڕ لە جەنجاڵی لەناو جەرگەی شاری ھەولێر، کە دەیان منداڵی دەستگێڕی لێ دەبینرێت. ئەم دیمەنە لەلایەک جۆرێک جموجۆڵ و گەرموگوڕی بە بازاڕەکە بەخشیوە، لەلایەکی دیکەوە ئەرک و زەحمەتیی ژیانی بەشێکی ئەو منداڵانە نیشان دەدات، کە بە درێژایی رۆژ بەدوای کڕیارەکانەوەن.
منداڵە دەستگێرەکان هەندێکیان تەمەنیان لە خوار تەمەنی یاساییەوەیە، لەناو جەرگەی شارەکەدا دەبینرێن و بەشێکیان زەرفی بچووک و گەورەیان لەدەستە و بەدوای کڕیارانەوەن بۆ ئەوەی زەرفەکانیان پێ بفرۆشن.
بەشێکی دیکەی ئەو منداڵانە، عەرەبانەی بچووکیان بە دەستەوە گرتووە، کە ئەمە دیاردەیەکە بەم دواییە لە بازاڕەکان زیادبووە. منداڵەکان بەم عەرەبانانە کەلوپەلی کڕیاران دەگوازنەوە نزیک شەقامی گشتی، یان ئەو شوێنەی کڕیاران ئۆتۆمبێلەکانیان لێ راگرتووە.
بەشێکی ئەو منداڵە دەستگێڕانە، ئەو ئاوارە و پەنابەرانەن کە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکانیان، لە هەولێر نیشتەجێن.
ئەگەرچی لەپێناو رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک رێکاری گرتووەتەبەر و رێنمایی تەندروستیی داوە، بەڵام لەلایەن ئەو منداڵە دەستگێڕانەوە کەمتر جێبەجێکردنی رێنماییەکان دەبینرێت و، بێئاگان لە هاتنی ڤایرۆسەکە و خەریکی کاری رۆژانەیانن.
سەرچاوە: AA
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)