نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته تاران

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران و بڕیار وایه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌پرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆ ببێته‌وه.
شه‌ممه، 17ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران و له لایه‌ن سه‌ید مووسا عەلیزادە تەباتەبایی، بەرپرسی بەشی کەنداوی فارس و عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازیی لێ کرا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێرن به‌شداریی له ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ ده‌كات. هاوكات له ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئێران به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران دیدار و كۆبوونه‌وه و ڕاوێژی ده‌بێت.
ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 18 و 19ـی ئه‌م مانگه لە ناوەندیی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوە بە بەشداریی میوانان و شاندی 53 وڵات بەڕێوە دەچێت.
شه‌ممه، 17ـی ئایاری 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا هابوو، سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران به بانگهێشتێكی فەرمييه بۆ بەشداریکردن لە ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێرانه‌وه، ڕێک دەخرێت و سبه‌ی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم ديداره‌دا، دووپاتکردنەوەی پشتگیريی هەرێمی کوردستانه بۆ هەوڵەکانی گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوکاريی بنیاتنەرى نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچه‌كه، له‌پێناو ئارامى و سەقامگیری، يه‌كترتەواوكردنی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتیانه‌دا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی كارنامه‌ى ديداره‌كه، نێچیرڤان بارزانی له مێزگەردێكدا، تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جه‌خت له هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزلهيهكگرتن و بەرژەوەندیيە هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆ ده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که به گشتی، تاوتوێ ده‌کات.