وەزارەتی خوێندنی باڵا چانسێكی دیكە دەداتە ئەو قوتابیانەی لە خوێندنی باڵا وەرنەگیراون

هەریەك لە دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا مەرج و رێنمایی جیاوازیان هەیە

K24- هەولێر:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە رێنماییەكانی وەرگرتنی ئەو قوتابیانەی خوێندنی باڵا دەكات، كە بەشدارییان لە تاقیكردنەوەی توانستنی زانستیدا كردووە، بەڵام بەهۆی دەرنەچوونیان یان كەمی نمرەیان وەرنەگیراون.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەموارى یەکەمى رێنماییەکانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵاى یەك ساڵەى ئەکادیمى، ماستەر و  دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەى رێنماییەکان کلیك لەسەر ئەم لینکانەى خوارەوە بکە :

یەكەم/ دیبلۆمی باڵا: https://drive.google.com/file/d/1wxwh-kV9E5sAgU7km0f7be6TjHEOVj3C/view دووەم/ ماستەر: https://drive.google.com/file/d/1nqA-ixu6mnmvhNnT-FtGcvHuIkfwi_Qi/view سێیەم/ دكتۆرا: https://drive.google.com/file/d/1UlQqQqTU7G5Fun1Ttj5OW5CpLYQ5RcA8/view