خواستی وڵاتان لەسەر نەوت بەرزدەبێتەوە

ئەمەریكا: ئەمساڵ خواستی وڵاتان بۆ نەوت بەبڕی 40 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئیدارەی زانیاریی و زەی ئەمەریكا پێشبینییەكانی خۆی بۆ خواست لەسەر نەوت لەمساڵدا بەبڕی 40 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزكردەوە، بەڵام پێشبینی دەكات، لەم ماوەیەدا دابەزینێك بەبڕی 8 ملیۆن و 111 ھەزار بەرمیلی رۆژانە تۆماربكات بەراورد بە ساڵی رابردوو.

لە پێشبینییەكانی مانگانەیدا ئیدارەی زانیاریی و زەی ئەمەریكا، خەملاندنەكانی بۆ گەشەی خواستی جیھان لەسەر نەوت بۆ ساڵی 2021 بەبڕی 30 ھەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزكردەوە و پێشبینی دەكات زیادەیەك بەبڕی 7 ملیۆن بەرمیل نەوت تۆماربكات بەراورد بە ساڵی 2019.

راشیگەیاند، پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ بەرھەمھێنانی نەوتی خاو لە ئەمەریكا بەبڕی 990 ھەزار بەرمیل نەوت دابەزێت و بگاتە 11 ملیۆن و 260 ھەزار بەرمیل ئەوەش بە گەورەترین دابەزین ھەژمار دەكرێت.