ئۆپێك: عێراق نەوتی زیادەی بەرهەمهێناوە

"پشكی عێراق لە بەرهەمهێنان لەنێو وڵاتانی ئۆپێک 16.2% بووە"

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی ئۆپێک، عێراق لە مانگی تەممووزدا رۆژانە نزیکەی 39 هەزار بەرمیل نەوتی زیادەی بەرهەمهێناوە.

بەمەش کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی تەممووزدا 3 ملیۆن و 752 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە کاتێکدا، ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی حوزەیراندا 3 ملیۆن و 714 هەزار بەرمیل نەوت بوو.

هاوکات  وڵاتانی ئۆپێک ئاستی بەرهەمهێنانیان بە نزیکەی 980 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مانگی تەممووزدا بەرهەمهێناوە، کە پشکی عێراق 3.9% بووە، و پشكی عێراق لە بەرهەمهێنان لەنێو وڵاتانی ئۆپێک 16.2% بووە.

بە گوێرەی داتاکان بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک لە 22 ملیۆن 193 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی مانگی حوزەیران بۆ 23 ملیۆن و 172 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی تەممووزدا بەرزبووەتەوە.