بۆ دهركردنی سوپای توركیا عێراق داوای هاوكاری له وڵاتانی عهرهبی دهكات
داوای ھاوکاری دیپلۆماسی لێکردوون
K24 - ھەولێر:
عێراق داوای ھاوکاری كرد لە وڵاتانی عەرەبی بۆ دەرکردنی سەربازانی تورکیا لە ناو خاكی عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: داوای ھاوکاری لە وڵاتانی عەرەبیی ھاوپەیمانی کردووە گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی سەربازەکانی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد: پەیوەندی کردووە بە ھاوتاکانی لە میسر، ئوردن، سعوودیە، کوەیت و کۆمکاری عەرەبی و داوای ھاوکاری دیپلۆماسی لێکردوون.
فوئاد حسێن داوای لەو وڵاتانە کردووە گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی سەربازەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان بھێنێت.
دوو رۆژ دوای بۆردومانەکانی تورکیا لە سیدەکان و شەھیدبوونی دوو فەرماندەی سەربازی پاسەوانانی سنوور، بۆ سێیەم جار وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی تورکیای لە عێراق بانگھێشتکردووە و یاداشتنامەیەكی نەڕهزایی بەرامبەر بەھێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق رادەستكردووە.