ئیسرائیل سه‌دان وێنه و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی 'كۆهین' له سووریاوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه

ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئیسرائیل له ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنیدا ژماره‌یه‌كی زۆری وێنه و به‌ڵگه‌نامه كه‌سییه‌كانی كۆهین له سووریاوه ده‌گوازێته‌وه ئیسرائیل؛ ده‌شڵێت، به‌شێكی به‌ڵگه‌نامه و كه‌رسته تایبه‌ته‌كانی پێشكه‌شی هاوژینه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.
ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، 18ـی ئایار به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی شه‌سته‌مین ساڵ به‌سه‌ر له سێداره‌دانی ئێلی كۆهین له لایه‌ن حكوومه‌تی سووریاوه به تۆمه‌تی سیخوڕی، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانیویانه نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 به‌ڵگه‌نامه و كه‌رسته و كه‌لوپه‌ل و وێنه‌ی تایبه‌تی كۆهین بۆ ئیسرائیل بگوازنه‌وه.
هاوكات نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، توانیوانه هه‌موو ئه‌رشیفه‌كانی تایبه‌ت به كۆهین بۆ ئیسرائیل بگوازنه‌وه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌ڵگه و وێنانه چه‌ندین ساڵه به نهێنی له سووریا ماونه‌ته‌وه و له لایه‌ن ده‌زگه ئه‌منییه‌كانه‌وه پارێزراون.
نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ گوتووشیه‌تی، به‌شێك له به‌ڵگه‌نامه و وێنه و كه‌رسته كه‌سییه‌كانی كۆهینیان به نادیه كۆهینی هاوژینی داوه‌ته‌وه. باسی له‌وه‌ش كردووه، یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ی به نادیه‌یان داوه‌ته‌وه، كۆپی ڕه‌سه‌نی وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی بووه كه چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر لە له سێداره‌دانی نووسیویه‌تی.
هه‌ینی، 16ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامه‌ی (مه‌عاریف)ـی ئیسرائیلی له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاوی كرده‌وه، به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی نوێی سووریا سه‌ردانی ته‌لئه‌ڤیڤیان كردووه و كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی ئیسرائیلی كردووه و ئه‌نجامی ئه‌رێنیش له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا هه‌بووه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، به‌رپرسانی حكوومه‌تی نوێی سووریا به ئیسرائیلییه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕوفاتی (ئێلی كۆهین) ده‌ده‌ن كه له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له لایه‌ن حكوومه‌تی سووریا به تۆمه‌تی سیخوڕی له سێداره دراوه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باسی له‌وه‌ش كردبوو، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی به‌رپرسانی سووریا بۆچوونێكی ئه‌رێنی له لای به‌رپرسانی ئیسرائیلی دروست كردووه و پێی شۆك بوونه.
هاوكات ڕۆژنامه‌ی (هارتز)ـی ئیسرائیلی له ڕاپۆرتێكدا كه هه‌ینی بڵاوی كردبووه‌وه، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی نوێی سووریا به نێوه‌ندگیریی قه‌ته‌ر سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردووه و كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنه‌كانیان به پله یه‌ك بۆ یه‌كترناسین بووه به ئامانجی دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی گۆڕینه‌وه‌ی نامه و په‌یام و ڕێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه.
ڕۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها گوتبووی، هه‌ر چه‌نده سوورییه‌كان له‌و بابه‌ته جیددین، به‌ڵام ئیسرائیل به گومانه‌وه له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ئیداره‌ی نوێی سووریا ده‌ڕوانێت.