جیاوازی تەمەنی بێرسلکۆنی و دەستگیرانە نوێیەکەی 54 ساڵە

چوار کابینە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بووە

K24- هەولێر:

سیلڤیۆ بێرلسکۆنی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا، لەگەڵ دەستگیرانەکەی دەردەکەوێت کە جیاوازی تەمەنیان 54 ساڵە.

دەستگیرانەکەی بێرلسکۆنی تەمەنی 30 ساڵە و پێشووتر ئەندامی پەرلەمانی ئیتاڵیا بووە، لە دواین دەرکەوتنی لەگەڵ بێرلسکۆنی لە ناوچەی ساردینیانی ئیتاڵیا دەرکەوت.

میدیاکانی ئیتاڵیا جیا لەوەی باس لە جیاوازی تەمەنی ئەو دوو دەستگیرانە دەکەن، دەشڵێن، بێرلسکۆنی بە مەبەست ئەو وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و مەبەست لێی تۆڵەکردنەوەیە لە فرانسێسکا پاسکالی تەمەن 35 ساڵ کە مانگی سێی ئەمساڵ لێی جیابووەوە.

دوای جیابوونەوەی لە بێرلسکۆنی، پاسکال چەند وێنەیەکی خۆی و پاولا تورسی تەمەن 55 ساڵی بڵاوکردەوە کە لەسەر یەختێک ماچی یەکتر دەکەن.

بێرلسکۆنی تەمەنی 84 ساڵە و دوو جار هاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی پێنج منداڵە. سامانەکەی بە شەش ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت. لە چوار کابینەی جیاوازی ئیتاڵیاش، سەرۆک وەزیران بووە.