لە پارێزگای نەینەوا دەیان ئافرەت وەک پێشنوێژ و وتارخوێن دامەزرێنراون

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، وردەکارییەکانی دامەزراندنی 50 ئافرەتی وەک ئیمام و وتاربێژ، لەسەر میلاکی وەقفی سوننی لەو پارێزگایە ئاشکرا کرد.

ئەحمەد عەبد ڕەبە، ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا ڕایگەیاند "دوای ئەوەی لە پاریزگای نەینەوا ناوی دامەزراوەکان دەرچوو، ناڕەزایەتی گلەیی لای هاووڵاتیان دەستی پێ کرد، چونکە کارەسات لە بابەتی دامەزراندنەکە ئاشکرا کرا، ئەویش دامەزراندنی 50 ئافرەت بووە وەک ئیمام و وتاربێژ لە وەقفی سوننی لە پارێزگای نەینەوا."

ئەحمەد عەبد، ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو کەسەی ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لەو هەڵە گەورەیە، وەقفی سوننە نییە، بەڵکو دیوانی پارێزگای نەینەوا و بەرێوەبەرایەتیی سەرچاوە مرۆییەکانە، چونکە ئەوانە بەرپرسن لە دۆسیەی گرێبەست و دامەزراندن و دابەشکردنیان بەسەر بەشەکاندا، هەروەها دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەکان داواکاریی پێشکەش دەکەن کە پێویستیان بە ژمارەیەک فەرمانبەر هەیە بە گوێرەی بڕوانامەکانیان."

گوتیشی: "بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران لە نەینەوا، قوربانیانی تیرۆر یان شەهیدانیان لەبەرچاو نەگرتووە، پابەند نەبوون بە پێوەرە یاساییەکان و هەڵەی کارەساتبار و کاری نادروست ڕووی داوە."

 

 

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment