ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق تۆماركرا
هێشتا كێرڤه‌كه له هه‌ڵكشانه.. ژماره‌ی تووشبوون زۆر له چاكبوونه‌وه زیاتره
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 20 هه‌زار 446 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 4 هه‌زار و 13 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 68 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 2 هه‌زار و 921 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 168 هه‌زار و 290 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 5 هه‌زار و 709 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 120 هه‌زار و 129 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 42 هه‌زار و 452 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 627 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B