نرخی نەوت دابەزی
نرخی ئەمڕۆی نەوت
K24- هەولێر:
جارێکی دیکە بەهۆی مەترسییە بەردەوامەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەگەری دابەزینی خواست، نرخی نەوت دابەزی.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بۆ 44 دۆلار 95 سەنت دابەزی، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بۆ 42 دۆلار و 24 سەنت دابەزی.
بەهۆی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ، لە مانگی چواری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە نزیکەی 65 دۆلارەوە بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش زیانی زۆری لە داهاتی ئەو وڵاتانەدا کە پشتیان بە نەوت بەستبوو.
لە ئێستاشدا، نرخی نەوتی لە 44 بۆ 45 دۆلار سەقامگیر بووە و داهاتووشی نادیارە.
Reuters