کشتوکاڵی هەولێر ڕێنمایی نوێ دەربارەی چاندنی گەنمەشامی بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت: بۆ پاڵپشتیکردنی جوتیاران ڕێپدانیان پێدەدەین بۆ چاندنی گەنمەشامی، ئەمە لەکاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوو چاندنی گەنمەشامی قەدەغەکرابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی ئایاری 2025، هێمن سەیدموراد بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: بۆ پاڵپشتی کردنی زیاتری جوتیاران و هاوکاریکردنی کارگەکانی ئالیک، ڕێپێدان بە جوتیاران دەدەین بۆ چاندنی گەنمەشامی، بەڵام بەشێوەیەکی سنووردار و نیوەی ڕووبەری ساڵی ڕابردوو دابچێنن.

هێمن سەیدموراد گوتیشی، "پێویستە شێوازی ئاودانی دلۆپ دلۆپ بێت" کشتوکاڵی هەولێر ڕێنمایی نوێ دەربارەی چاندنی گەنمەشامی بڵاودەکاتەوە

چوارشەممە، 14ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24 ڕایگەیاندبوو "بەهۆی کەمبارانی و کەمیی ئاوی ژێر زەوی، ئەمساڵ چاندنی گەنمەشامی قەدەغەیە." 

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت: گەنمەشامی ئاوێکی زۆر و کارەبایەکی زۆری دەوێت، ئەمساڵ ئەگەر کێشەی کارەباشمان پێ چارە بکرێت، کێشەی ئاومان پێ چارە نابێت.

دەشڵێت: ئەو بابەتە لە ڕووی زانستییەوە هەڵسەنگاندنی زۆری بۆ کراوە، بەرهەمەکە بڕێکی زۆر ئاوی دەوێت، ئێمەش بە ئامانجی پاراستنی ئاوی ژێر زەوی، ئامۆژگاری و ڕێنمایی بە جووتیاران دەدەین، لەجیاتی گەنمەشامی سەوزە و میوە بچێنن.

ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی گەنمەشامی 60 هەزار تۆن بوو و زیاتریش دەبوو، بەرهەمی ناوخۆی پڕ کردبووە و ڕێگەی بە هاوردەکردنی نە دەدرا، چونکە گەنمەشامی جگە لەوەی وەک خواردن سوودی لێ دەبینرێت، بۆ ئالیکیش بەکار دەهێنرێت، بۆ ئەوەش چەندان کارگەی بەرهەمهێنانی ئالیکی پەلەوەر و ئاژەڵ دامەزراون.

 
 
Fly Erbil Advertisment