ئه‌مه‌ریكا سوپاسی هەنگاوەکانی وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێمی كوردستانی کرد
وه‌زیری په‌روه‌رده و كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له‌رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه كۆبوونه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هەینی، ئالان حه‌مە سعید، وەزیری پەروەردە، لەگەڵ رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لەڕێگه‌ی ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه له‌باره‌ی دۆخی کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری پەروەردە پوختەیەکی لەبارەی کارنامەی وەزارەتی پەروەردە پێشکەشی رۆب واڵەر کرد.
له به‌رامبه‌ردا کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان سوپاس و دەستخۆشی هەنگاوەکانی وەزارەتی پەروەردەی کرد، لە دانانی چوارچێوەیەك بۆ پێداچوونەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن، سوودوەرگرتن لەتەکنەلۆژیا لە بواری پەروەردە، گرنگیدانی بەرچاوی وەزارەت بە میدیای پەروەردەیی، بەهەمیشەیی کردنی مامۆستایانی گرێبەست و بەسەرکەوتوویی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی لەم دۆخە تەندروستیەدا، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی ته‌نیوه.
هه‌ر لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ له‌سەر چەندین پرسی دیکەی پەروەردەیی و كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده كرا .
H.B


