ترس لە خستنەڕووی زیاتر نرخی نەوتی دابەزاند

لەسەر ئاستی هەفتانە نرخی نەوت بەرزبووەوە

K24 - ھەولێر

نرخی نەوت لە کۆتا مامەڵەکانی هەفتەدا بەهۆی مەترسییەکان لە زیادبوونی خواست و رێوشوێنەکانی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزی، لە لایەکی دیکەشەوە دوو سەرچاوەی گەورەی بازاڕی وزە کە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی و رێکخراوی ئۆپێکن پێشبینییەکانی خواست لەسەر نەوت بۆ ئەمساڵ دابەزاند.

بەمەش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 6 سەنت بۆ 44 و 80 سەنت دابەزی و بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش 23 سەنت بۆ 42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.

لەسەر ئاستی هەفتانەش، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.9% و نەوتی سووکی تێکساس بە رێژەی 1.9% بەرزبوونەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەگوێرەی داتاکانی حکومەتی ئەمەریکا، بەرهەمی پاڵاوگەکان زیادەی تۆمارکردووە بەوەش نەوتی کۆگاکراو دابەزیوە، کە ئەمەش پاڵپشتی لە بازاڕی نەوت کرد و بەرزی کردەوە.