ئەمساڵ نزیکەی 100هەزار گەشتیار سەردانی مۆزەخانەی 'وان' یان کردووە

مۆزەخانەی وان لە چوارچێوەی پرۆگرامی 'پشتیوانیی سەنتەری تۆریستی' لەسەر ڕووبەری 50 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست کراوە جگە لە بەرهەمەکانی وان، زۆرێک لەو پارچە شوێنەوارییانەی کە لە شارەکانی ناوچەکەوە هێنراون، لە مۆزەخانەکەدا نمایش کراون.

مۆزەخانەکە، بەپێی چەمکی مۆزەخانەی هاوچەرخ دیزاین کراوە، دوو هەزار و 551 پارچەی شوێنەواری سەردەمی ئورارتو، ڕۆمانی، بیزەنتی، سەلجوقی، عوسمانی تێدا نمایش کراوە.

مۆزەخانەی وان، بە دەوڵەمەندترین مۆزەخانەی جیهان دادەنرێت کە زۆرترین شوێنەواری سەردەمی ئورارتییەکانی تێدایە.

ڕاڕەوەکانی مۆزەخانەکە بە ڕێکوپێکی دیزاین کراون، هەروەها مۆزەخانەکە نموونەی بچووکی قەڵای وان و شاری کۆن و کڵێسای ئاکدامار لەخۆ دەگرێت.

بولێنت دەمیر، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە ڕاگەیاند "43 هەزار و 11 شتومەک لە مۆزەخانەکەدا هەیە. لەو ژمارەیە دوو هەزار و 551 شتومەک نمایش کراون. نزیکەی 100 هەزار کەس لە ساڵی 2025دا سەردانی مۆزەخانەکەیان کردووە."

مۆزەخانەی پارێزگای وان، لە باكووری كوردستان یەكێكە لە گەورەترین مۆزەخانەكانی توركیا.

بەهۆی بوومەلەرزەکەی ساڵی 2011، زیانێکی زۆر بە مۆزەخانەکە گەیشت و لە باکووری قەڵای وان، مۆزەخانەکە لەشوێنێکی نوێ دروست کرا.

 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment