وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك شه‌ست ساڵ ته‌واو بكات، خانه‌نشین ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق گشتاندێكی له باره‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، خانه‌نشینی په‌یوه‌ندیی به ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه نه‌ك ساڵانی خزمه‌ت.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئایاری 2025، فه‌رمانگه‌ی یاسایی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق گشتاندێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پرسیاری زۆریان له باره‌ی ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی لێ كراوه، بۆیه ڕوونی ده‌كاته‌وه به پێی ماده‌ی (10/ یه‌كه‌م) لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (9)ـی ساڵی 2014 کە بە یاسای ژمارە (26)ـی ساڵی 2019 هەموار کراوەتەوە، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك 60 ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو بكاته و پێ بنێته 61 ساڵی، خانه‌نشین ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی یاسایی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق گوتووشیه‌تی، ته‌مه‌نی یاسایی بۆ خانه‌نشینی په‌یوه‌ندیی به ساڵانی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ره‌وه نییه، به‌ڵكوو شه‌ست ساڵ ته‌واو بكات و له كۆتا ڕۆژی شه‌ست ساڵدا خانه‌نشینی بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.


