عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرەو: به‌غدا ده‌یه‌وێت دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بقۆزێته‌وه
ده‌یه‌وێت هه‌رێم سازش بكات
K24 - ھەولێر:
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و رایگه‌یاند، حكوومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێت دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سازش به هه‌رێمی كوردستان بكات.
له لێدوانێكدا بۆ "كوردستان24"، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و رایگه‌یاند، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو نیازپاكیەكی دەربڕی بۆ ئەوەی بگات بە رێككەوتنێكی دادپەروەرانە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە مووچەی فەرمانەبەران و شایستە داراییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەپێی یاسا و دەستوور. تەنانەت دەستپێشخەری زۆریش كرا لە سەرەتای كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، یەكەم سەردان سەردانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بوو بۆ بەغدا.
ھەروەھا گووتی: چەندین گه‌ڕی دانووستان لە نێوان شاندی ھەرێم و بەغدا ئەنجامدران و گەیشتبوونە رێكەوتنیش لەگەڵ كابینەی پێشوو، بۆ ئەوەی ببێت بەبەشێك لە یاسای بودجە، بەڵام بەداخەوە حكوومەتی نوێی بەغدا، ھەوڵدەدات بارودۆخی سەختی دارایی خەڵكی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی كۆرۆنا بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی دەستكەوتێك و سازشێكی خێرا لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان وەرگرێ، ئەمەش جێگای قبووڵ نییە.