"كاتی بڕیاره چارهنووسسازهكهی بارسێلۆنا دیاریكرا"
چه‌ندان گۆڕانكاری به‌ڕێوه‌یه
رۆژی دووشەممە بارسێلۆنا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی ئەنجام دەدات و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی چارەنووسی بارسێلۆنا دەدات.
رادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرایکردووە، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بڕیاریداوە رۆژی دووشەممە دەستەی کارگێڕی یانەکە کۆبێتەوە بۆ ئەوەی دوای دۆڕانە گەورەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن چەند بڕیارێک بدەن، کە چاوەڕێ دەکرێت گرنگترینیان دوورخستنەوەی کیکێ سێتیێن بێت لە راهێنەرایەتیکردنی یانەکەیان.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، چه‌ندان به‌ڕێوه‌به‌ری دیكه‌ش دوورده‌خرێنه‌وه، ره‌نگه دیارترینیان ئێریك ئه‌بیدالی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بێت، چونكه به‌وه تاوانباركراوه كه نه‌یتوانیوه هیچ رۆڵێكی كاریگه‌ری له رێكخستنی تیپه‌كه هه‌بێت.
رادیۆ کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، بارتۆمیۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گفتوگۆ لەبارەی ناوی راهێنەری نوێی یانەکەشیان دەکەن و گفتوگۆ لەبارەی ئەو چەند ناوە دەکەن کە نزیکن لەوەی شوێنی سێتیێن بگرنەوە.
میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا چه‌ندان ناویان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بۆ شوێنگره‌وه‌ی كیكی به‌ربژێرن، له‌وانه (پۆچیتینیۆ، تین هاگ، تێری هێنری، چاڤی هێرناندێز و ماسیملیانۆ ئالێگری).