فه‌رمانبه‌رێك كه‌ره‌سته‌ی پشكنینی كۆرۆنا ده‌دزێت و له تاقیگه تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌یانفرۆشێته‌وه
دانی به دزییه‌كه‌یدا ناوه و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه
K24- هه‌ولێر:
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی رایگه‌یاند، فه‌رمانبه‌رێكی ته‌ندروستییان ده‌ستگیركردووه، كه كه‌ره‌سته‌كانی پشكنینی كۆرۆنای له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دزیوه و له تاقیگه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی فرۆشتوونه‌تییه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ئاشكرایكرد، "دوای گه‌یشتنی زانیاری هه‌واڵگری و چاودێری چڕ و پشكنین، هێزێكی سه‌ر به‌و ده‌زگایه له پارێزگای بابل به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوانه رێكخراوه‌كان و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی یاسایی، توانییان كۆنترۆڵی تاقیگه‌یه‌كی ئه‌هلی بۆ شیكاره نه‌خۆشییه‌كان بكه‌ن، كه تێیدا بازرگانی به كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به په‌تای كۆرۆنا ده‌كرا".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "دوای ده‌ستگیركردنی خاوه‌ن تاقیگه‌كه، ئاشكرابوو، كه تۆمه‌تباره‌كه فه‌رمانبه‌ره له تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان".
هه‌روه‌ها هاتووه، "له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، خاوه‌ن تاقیگه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه، كه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له نه‌خۆشخانه دزیون و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی له تاقیگه‌كه‌ی فرۆشتوونه‌تییه‌وه، دواتر ئه‌و فه‌رمانبه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڵگه پشتڕاستكراوه‌كان دراوه‌ته دادگا، بۆ ئه‌وه‌ی به سزای خۆی بگه‌یه‌ندرێت".
H.B