ئاگادارییەك لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێرەوە
ده‌توانن له كاتێكی زووتر له واده‌ی دیاریكراو سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌شی مۆڵه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئه‌و هاووڵاتیانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین نۆره‌یان بۆ وه‌رگرتنی فۆرم گرتووه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌توانن له واده‌یه‌كی زووتر له كاتی دیاریكراو سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوولاتیانە دەکەینەوە، كه به ئۆنلاین نۆره‌یان گرتووە، بۆ وەرگرتنی فۆرم لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر و کاتی وەرگرتنیان لە مانگەکانی 8 و 9 و 10 بۆیان دیاری کراوە، كه دەتوانن لە کاتێکی زووتر سەردان بکەن، بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە:
- ئەوانەی نۆره‌ی مانگی 8 یان بۆ دانراوە، دەتوانن رۆژی یەکشەمە 16/8/2020 سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن، له کاتژمێر 9ی بەیانی تاکو 5ی ئێوارە.
- ئەوانەی نۆره‌ی مانگی 9 یان بۆ دانراوە، دەتوانن رۆژی دووشەممە 17/8/2020 سەردان بکەن و فۆرم وەربگرن، لەکاتژمێر 9ی بەیانی تاکو 5ی ئێواره.
- ئەوانەی نۆره‌ی مانگی 10 یان بۆ دانراوە، بۆ وەرگرتنی فۆرم، دەتوانن لە رۆژی سێشەممە کە دەکاتە 18/8/2020 سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن و فۆرم وەربگرن.
- ئەو هاولاتیانەی نۆره‌یان تۆمارنەکردووە و بەنیازی فۆرم وەرگرتنن، دەتوانن بەبێ سیسته‌می ئۆنلاین لە رۆژی چوارشەمە 23/8/2020 سه‌ردانی بەشی مۆڵەت بکەن و فۆرم وەربگرن.
H.B