بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له باكووری به‌غدا به مووشه‌ك كرایه ئامانج
زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه نازانرێن
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له عێراق رایگه‌یاند، بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی له باكووری به‌غدا به مووشه‌ك كرایه ئامانج.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی ناوبراو ئاشكرای كرد، دوو مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا به‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه كه‌وتوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی را‌شدییه‌وه هه‌ڵدراون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له داهاتوودا ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه راده‌گه‌یه‌نن، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه ئاشكرا بكه‌ن و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به به‌رده‌وامی ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی عێراق كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش لێی ده‌مینێنه‌وه، له‌لایه‌ن ده‌ستێكی نه‌ناسراوه‌وه ده‌كرێنه ئامانج، وێڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا چه‌ندین جار باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ده‌وروبه‌ری له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا هێرشی مووشه‌كییان كراوه‌ته سه‌ر.
به‌رده‌وام په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه‌ش بۆ گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران درێژ ده‌كرێت.
H.B