"رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا خه‌ریكه ده‌بێته ڕاستی"
ئۆفه‌رێكی گرانبه‌ها له یانه‌یه‌كی گه‌وره پێشكه‌شی مێسی ده‌كرێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا و به‌ریتانیا یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئۆفه‌رێكی گرانبه‌های پێشكه‌شی مێسی كردووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی كاپتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات.
تۆڕی هه‌واڵی ESPN و پێگه‌ی سكای سپۆرتس جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت دۆخی ده‌روونی و بێزاری مێسی بقۆزێته‌وه كه دوای شكسته‌كه‌ی گه‌وره‌كه‌ی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تووشی بووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی مان سیتی ئاماده‌ن هه‌موو مه‌رجه‌كانی مێسی جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ گواردیۆلا به‌یه‌ك بگه‌نه‌وه و خه‌ونی بردنه‌وه‌ی هانده‌رانی مان سیتی بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بێننه دی.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی زۆر توڕه‌یه و نایه‌وێت چیتر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی بارتۆمیۆ بمێنێته‌وه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بارتۆمیۆ مه‌رجی مانه‌وه‌یه‌تی له بارسێلۆنا، هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه مێسی بیر له جێهێشتنی بارسێلۆنا ده‌كاته‌وه و له لایه‌ن یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا و ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیاش چاودێری گواستنه‌وه‌ی ده‌كرێت.
لیۆنێل مێسی ماوه‌ی 20 ساڵه یاری بۆ بارسێلۆنا ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه شه‌ش خه‌ڵاتی تۆپی زێرین و 5 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 10 نازناوی لالیگای بردووه‌ته‌وه، گۆڵكاری مێژوویی بارسێلۆنایه و له كۆی 731 یاری 634 گۆڵ و 285 ئاسیستی كردووه.