یەكێتی پیرۆزبایی لە پارتی دەكات و جەخت لە گرنگی پەیوەندیی نێوانیان دەكاتەوە
"یه‌كێتیی بایه‌خی په‌یوه‌ندییه دێرینه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه له قۆناغه‌كانی رابردوودا ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ گه‌له‌كه‌مان ھه‌بووه"
K24 – ھەولێر
بەبۆنەی یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی كرد و رایگەیاند: "یه‌كێتیی بایه‌خی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه له قۆناغه‌كانی رابردوودا ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ گه‌له‌كه‌مان ھه‌بووه".
لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ھاتووە: "به بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری حه‌فتاوچوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌ین و له‌رێی ئێوه‌شه‌وه پیرۆزبایی له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌ین. یه‌كێتیی بایه‌خی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه له قۆناغه‌كانی رابردوودا ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ گه‌له‌كه‌مان ھه‌بووه".
دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی:..
به‌رێزان مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
به بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری حه‌فتاوچوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌ین و له‌رێی ئێوه‌شه‌وه پیرۆزبایی له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌ین.
یه‌كێتیی بایه‌خی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه له قۆناغه‌كانی رابردوودا ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ گه‌له‌كه‌مان ھه‌بووه.
پێشمان وایه له‌م ھه‌لومه‌رجه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا باشترین بژارده بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی سیاسی و ئابووری، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسیی رۆژی (4/3/2019)و گرتنه‌به‌ری ھاوسه‌نگی و شاندانه‌به‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نیشتمانيی و نه‌ته‌وه‌یی كه خۆی له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادیدا ده‌بینێته‌وه بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و مووچه و گوزه‌رانیان.
جارێكی تر پیرۆزه ...
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان