تەندروستیی غەززە: لەماوەی 24 کاتژمێردا 90 کەس کوژراون

تەندروستی غەززس ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێردا 90 کەس لە غەززە کوژراون.

تەندروستی غەززە بڵاویکردووەتەوە؛ بەهۆی هێرش و بۆمبارانەکانی ئیسرائیلەوە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 90 کەس کوژراون، زۆرینەشیان لەناوچەکانی حەی سەڵاتین و بەیت لاهیا و سوودانیە بووە.

تەندروستی ‌غەززە ئاماژەی بەوەش کردووە؛ ئەو هاوکارییە مرۆییانەی کۆمەڵگەی نێوودەوڵەتی بۆ کەرتی غەززەی ناردووە، لەسەر ڕێگەی سەڵاحەددین کەوتوونەتە بەر هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل.

هاوکات، ستیف ویتکۆف، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپاتیکردەوە؛ تاکە مەرجی ڕاگرتنی شەڕ لە ‌غەززە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانی بندەستی حەماسە.

سێشەممە، 20ـی ئایاری 2025، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەبارەی ژمارەی قوربانیانی غەززە بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 87 هاووڵاتیی فەڵەستینی لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون لەگەڵ 290 برینداری دیکە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەکانی غەززە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە 18ـی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تاوەکوو ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ سێ ھەزار و 427 کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە نۆ ھەزار و 647 کەس.

دووشەممە، 19ـی ئایاری 2025، سەکردەکانی بەریتانیا، فەرەنسا و کەنەدا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەیان به‌وه‌ كردووه‌، داوای ڕاگەیاندنی دوو وڵاتی فەڵەستین و ئیسرائیل وەکوو چارەی ناکۆکییەکانی ناوچەکە دەکەین. 

هەروەها داواش لە ئیسرائیل دەکەین، هەموو ئۆپەراستۆنە سەربازییەکانی لە غەززە ڕابگرێت و دەستبەجێ ڕێگە بە بارهەڵگری هاورکارییەکان بدات بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌ننه‌ غەززە.

بەریتانیا، فەرەنسا و کەنەدا هۆشدارییان دایە ئیسرائیل کە هێرشەکانی و سنووردارکردنی هاوکارییەکان نەوەستێنێت، کاردانەوەیان دەبێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment