بۆچی رۆژئاواییه‌كان ره‌خنه له ڤاكسینه رووسییه‌كه ده‌گرن؟
له‌سه‌ر هه‌زاران كه‌سی دیكه تاقیده‌كرێته‌وه و ئه‌نجامه‌كانیش ئاشكرا ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
میخائیل مۆراشكۆ، وه‌زیری ته‌ندروستی رووسیا، رایگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌سه‌ر "ڤاكسینی كۆرۆنای رووسی" هه‌یه، په‌یوه‌ستن به بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی توێژینه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و رێكاره‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا، له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیش، ره‌خنه‌كان كۆتاییان دێت.
مۆراشكۆ ده‌شڵێت: "ئه‌نجامی توێژینه‌وه كلینیكییه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، ره‌نگه رۆژانی (17 و 18ی ئاب)، هه‌موو زانیارییه‌كان بڵاوبكه‌ینه‌وه".
وه‌زیری ته‌ندروستی رووسیا دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه ده‌گرن نازانن كه هه‌مان ئه‌و رێكارانه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنای پێ به‌رهه‌مهێنراوه، پێشتر بۆ دروستكردنی شه‌ش پێكوته‌ی دیكه گیراوه‌ته‌به‌ر.
ره‌خنه سه‌ره‌كییه‌كان له پێكوته‌كه
ره‌خنه و گومان خستنه سه‌ر پێكوته/ ڤاكسینی "سپوتنیك ڤی"، له ئه‌نجامی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی زانیاری پێویسته له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردنی ڤایرۆسه‌كه و گه‌یشتن به قۆناغی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری له‌ش، ئه‌وه‌ش تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن رووسیاوه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، وه‌ك ره‌خنه‌گران باسی لێوه‌ده‌كه‌ن.
ئه‌ڵمانیا.. چی ده‌ڵێت؟
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كی پێویست له باره‌ی جۆر و كارایی و سه‌لامه‌تی پێكوته رووسییه‌كه له‌به‌رده‌ست نین.
ئاژانسی دۆیچه ڤیلله، له زاری گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیاوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشمه‌رجی رێگه‌پێدان به به‌كارهێنانی پێكوته رووسییه‌كه له ئه‌وروپا، به‌رده‌ستخستنی ته‌واوی زانیارییه پوخته‌كراوه‌كانه كه له تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ده‌ستهاتووه، ئه‌وه‌ش بۆ زانینی ئاستی كاریگه‌ریی ڤاكسینه‌كه و كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان و كوالیتی چاره‌سه‌رییه‌كه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان به‌رلین و مۆسكۆ نییه تایبه‌ت بێت به‌م باسه.
ره‌خنه‌كانی ئه‌نتۆنی فاوچی.. پزیشكه‌كه‌ی كۆشی سپی
گه‌وره راوێژكاری پزیشكی كۆشكی سپی، ئه‌نتۆنی فاوچی گومانه‌كانی له باره‌ی ئه‌و پێكوته رووسییه ناشارێته‌وه و ده‌ڵێت: "هیوادارم مۆسكۆ سه‌لامه‌تی و كاریگه‌ریی پێكوته‌كه سه‌لماندبێت".
فاوچی له گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ گۆڤاری "ناشناڵ جیۆگرافیك" ده‌ڵێت: "له ئه‌مه‌ریكا شه‌ش پێكوته گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی پێشكه‌وتوو بۆ به‌رهه‌مێنان و ئاماده بكرێت تا له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌م بهێنرێت".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌رفه‌ته‌كه بقۆزینه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی پێ بكوتین به‌بێ ئه‌وه‌ی له كۆتاییه‌كه‌ی دڵنیا بینه‌وه، ئه‌وه كارێكی ئاسانه و ده‌توانین، به‌ڵام ئه‌وه رێگه درووسته‌كه نییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێكوته/ ڤاكسین.
تره‌مپ.. ئه‌رێنیتر ده‌ڕوانێت
هه‌رچی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه، له باره‌ی ئه‌و پێكوته رووسییه ده‌ڵێت: "زۆر زانیاریمان له باره‌ی ڤاكسینه رووسییه‌كه نییه، به‌ڵام هیوادارین پێكوته‌ی سپوتنیك – ڤی وه‌كو یه‌كه‌م پێكوته له جیهان، كاریگه‌ریی له دژی په‌تاكه هه‌بێت".
تره‌مپ له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و مۆسكۆ له باره‌ی پێكوته‌ی سپوتنیك ڤی، بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "هه‌ندێك هه‌نگاوی پێویست بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌كه گیراونه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام پێویسته ته‌واوی رێسا زانستییه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێن. ژماره‌یه‌كی زۆر پێكوته‌مان هه‌یه و پێمانوایه كاریگه‌ر و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، به‌ڵام پێویسته به ته‌واوی هه‌ڵسه‌نگاندن و قۆناغه‌كانی تاقیكاریدا تێپه‌ڕن".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌وتنی گرنگی هه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی پێكوته‌ی كۆرۆنا و گوتی: "له داهاتووێكی نزیك سه‌ركه‌وتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نرێت".
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پزیشكه رووسییه‌كه
به‌شێكی زۆر له میدیاكانی جیهان باسیان له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌لێكسانده‌ر چوچالین، پزیشكه رووسییه‌كه كرد كه پسپۆری له نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانه، گوایه به هۆی ناڕازیبوون له هه‌نگاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی سپوتنیك ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام وێبسایتی "مید ڤیستنیك – هه‌واڵی پزیشكی" جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، چوچالین بووه‌ته سه‌رۆكی فه‌خری به‌شی ئه‌ده‌بیاتی پزیشكی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیا، هه‌ر خۆیشی پێشنیازی كردووه پزیشكێكی دیكه بێته شوێنه‌كه‌ی.
له راستیشدا ئه‌و پزیشكه ره‌خنه و تێبینی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی بازرگانی پێكوته‌ی سپوتنیك ڤی هه‌یه و رایگه‌یاندبوو، كه پێویسته هه‌موو هه‌نگاوه‌كان ببڕێت كه له رێگه‌ی به‌شه‌كه‌ی ئه‌و ده‌بێت له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. چه‌ند جارێكیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پێویسته خودی وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرێت.
له باره‌ی هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌رخانكردنی كاته‌كانی بۆ توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت له به‌شی ئه‌ده‌بیاتی پزیشكی، هاوكات له نوێنه‌رایه‌تیكردنی رووسیا له یونیسكۆش به‌رده‌وامه.
"ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكراوه‌ته‌وه"
میخائیل مۆراشكۆ، وه‌زیری ته‌ندروستی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر باس له RNAی بكرێت، كه له ده‌ره‌وه‌ش به‌رهه‌م ده‌هێنرێت (ده‌ره‌وه‌ی رووسیا)، بێگومان بڵاوكراوه و زانیاری هه‌ن كه باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌بێ تاقیكردنه‌وه كلینیكییه‌كان به‌رهه‌مهێنراوه و به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیكراوه‌ته‌وه، ئێمه‌ش له حاڵه‌تی خۆماندا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌مان نه‌كردووه. جیا له‌وه‌ش به‌رده‌وام چاودێری ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌كرێن كه به ڤاكسینه‌كه كوتراون و ته‌نانه‌ت ڤایرۆسه‌كه‌ش خراوه‌ته له‌شیان، تا ئێستاش ئه‌و ئاژه‌ڵانه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خۆش نه‌كه‌وتوون.
ره‌خنه‌كان كێبڕكێكارین
مۆراشكۆ له باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه ده‌ڵێت: "هاوكارانمان له ده‌ره‌وه هه‌ست به كێبڕكێ و سه‌ركه‌وتنی پێكوته‌ی رووسی ده‌كه‌ن، به بڕوانی ئێمه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێت كه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، به‌ڵام پێكوته‌ی رووسی، جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یه كه رێسا و ده‌ره‌نجامه كلینیكییه‌كان دیاری‌یان كردووه".
تاقیكردنه‌وه‌ی دوای تۆماركردن
ئه‌لێكسانده‌ر گینستبۆرگ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی "گامالیا" بۆ توێژینه‌وه زانستی له بواری په‌تا و زینده‌زانی ورد، رایگه‌یاند، قۆناغی سێیه‌می دوای تۆماركردنی پێكوته‌ی دژی كۆرۆنا له ماوه‌ی 7 – 10 رۆژی دیكه ده‌ستپێده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پێكوته‌كه به به‌شداری هه‌زاران كه‌س ده‌بێت و له‌سه‌ریان تاقیده‌كرێته‌وه، دواتریش ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، روونیشی كرده‌وه، كه ئه‌و تاقیكارییه‌ی قۆناغی سێیه‌م، له ده‌وروبه‌ری مۆسكۆ ده‌بێت.
ئ. م