وەزارەتى خوێندنى باڵا گواستنەوە و دابەزاندنى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەکات
بۆ لهمهودوا قوتابیان دهتوانن بهشێوهی ئۆنلاین داوای گواستنهوه و دابهزین له نێوان زانكۆكان بكهن
K24 - ههولێر:
له راگهیهندراوێكدا وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی رایگهیاند، بۆ کارئاسانى زیاتر بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە نێوان زانکۆکان دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجامبدەن، وەزارەتى خوێندنى باڵا تەواوى پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى دەکات و قوتابیان دهتوانن له رێگهی ئۆنلاینهوه داوای گواستنهوه و دابهزین بكهن.
له راگهیهندراوهكهی وهزارهتی خوێندنی باڵادا هاتووه: لە دەستپێشخەریەکى نوێدا بەمەبەستى ئەنجامدانى کارئاسانى زیاتر بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە نێوان زانکۆکان دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین ئەنجام بدەن، و بۆ سەلامەتى تەندروستى گیانی قوتابیان، وەزارەتى خوێندنى باڵا تەواوى پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى دەکات.
ئاماژه بهوهش دراوه، پلاتفۆمى تایبەت بە گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) بەهەماهەنگیی ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ تۆمارى گشتى و بەشى IT زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ئامادەکراوە و لە ئێستادا سەرجەم ئەو خوێندکار و قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى (گواستنەوە) لە نێوان زانکۆکان و پرۆسەى (دابەزاندن) لە نێوان بەش و کۆلێژەکان ئەنجام بدەن، پێویست ناکات بەهۆى بارودۆخى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا سەردانى وەزارەت یان زانکۆکان بکەن، بەڵکو دەتوانن كلیك (لێـــــــرە) بکەن و پرۆسەکە بەسەرکەوتوى ئەنجامبدەن.
ههروهها هاتووه: لەو چوارچێوەیەشدا بەمەبەستى ئاسانکارى و بەرچاوڕونى زیاتر بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن لە رێگەى ئەلیکترۆنى ئەنجامبدەن، بۆ ئەوەی بەچۆنیەتى پێشکەشکردنى داواکارى بۆ ئەنجامدانى گواستنەوە و دابەزاندن ئاشنا بن كلیك (لێـــــــرە) بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى لەکاتى ئەنجامدانى پرۆسەکاندا رووبەڕووى هەڵە نەبنەوە.
وهك ئاماژهی پێداوه، سەبارەت بە و خوێندکار و قوتابیانەى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجام دەدەن، پێویستە رێنماییەکانى گواستنەوەو دابهزاندن کە لە خوارەوە هاوپێچە بەباشى بخوێننەوە، بۆ ئەوەى ئاشناى تەواوى مەرج و رێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بن، بەمەبەستى ئەنجامدانى پرۆسەکان و رێوشوێنە پێویستەکان.
كلیك (لێرە) و (لێرە) بكەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی قوتابیان و خوێندکاران، کە تایبەتە بە گواستنەوە و دابەزین بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتى ئەنجامدانى داواکاری لەلایەن خوێندکار و قوتابی.
H.B