وەزارەتى خوێندنى باڵا گشتاندنێکی سەبارەت بە خوێندنی ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆکانی عێراق بڵاوکردەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێکی ئاراستەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە سەبارەت بە پێدانی لاری نەبوون بۆ پێشکەشکردن خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و بۆردی پزیشکی لە عێراق.
وەک لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە پێی مەرجەکان، دەتوانن لاری نەبوون داوابکەن بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پرۆسەی پێشکەشکردن لە 15ـی ئایاری 2025، دەستی پێکردووە و تا 10ـی حوزەیرانی 2025، بەردەوام دەبیت، پرۆسەی خوێندنیش لە 1ـی ئەیلوولی 2025 دەستپێدەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە، پێشکەشکردن بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەبێت؛
هاوکات لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن بە شێوەی pdf مەرج و رێنمایەکانی پێشکەشکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق بخوێنەوە:
https://adm.rdd.edu.iq/media/admissions.pdf