ژماره‌یه‌كی مۆبایل به 32 ده‌فته‌ر دۆلار فرۆشرا
"ژماره 8ی تێدایه، كه خوازراوترین ژماره‌یه"
K24- مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
ژماره‌ی مۆبایلی (خۆشبه‌خت) به 2 ملیۆن و 25 هه‌زار یوا‌ن-ی چینی (نزیك 325 هه‌زار دۆلار- 32 ده‌فته‌ر و 50 وه‌ره‌قه) فرۆشرا. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به هه‌زاران كه‌س له چین له رێگه‌ی ئۆنلاین-ه‌وه له كێبڕكێدا بوون له‌سه‌ر مافی چنگكه‌وتنی ئه‌و ژماره‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه ساوس چاینه مۆرنین ژماره‌ی مۆبایله‌كه به 5 ژماره‌ی 8 كۆتایی دێت كه كۆمه‌ڵێكی ویستراوه له چین له‌به‌رئه‌وه‌ی وشه‌ی هه‌شت له زمانی ماندارین به‌رامبه‌ر وشه‌ی (بوژاندنه‌وه) ناسێنراوه.
ژماره‌كه له بنه‌ڕه‌تدا له رێگه‌ی زیادكردنێكی ئاشكراوه له‌دادگای بیجینگ/ په‌كین فرۆشراوه و دواتر له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه 5000 كه‌س داواكاری بووه له نێوان رۆژانی 17-18ی ئاب دا به 325 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه.
به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل له چین به تایبه‌تی كۆمپانیاكان هه‌وڵده‌ده‌ن قه‌ناعه‌ت به كڕیار و هاوبه‌شه‌كانیان بكه‌ن كه پاره‌ی زیاده بده‌ن به‌و ژمارانه‌ی پێیان ده‌وترێت (خۆشبه‌خت).
له‌چین ژماره 8 ژماره‌یه‌كه زیاتر بره‌وی هه‌یه و رێزێكی بێوێنه‌ی لێده‌گیرێت، به پله‌یه‌ك ئاهه‌نگی ئۆلۆمپیادی 2008 له په‌كین، به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی سه‌عات 8 و 8 ده‌قیقه‌ی رۆژی 8ی مانگی 8 ده‌ستی پێكرد.
به‌پێچه‌وانه‌وه ژماره 4 له زمانی مانداریندا لێكچووی وشه‌ی مردنه. هه‌روه‌ها له ساڵی 2017 له زیادكردنێكی ئاشكرادا له چین ژماره‌ی مۆبایلێك كه به هه‌شت ژماره‌ی 7 كۆتایی هاتبوو به 3 ملیۆن و 91 هه‌زار یوا‌ن-ی چینی فرۆشرا كه ده‌كاته 445 هه‌زار دۆلار (44 ده‌فته‌ر زیاتر).
به‌پێی چینییه‌كان 7 هاوتای (ده‌ركه‌وتن) یاخود (جه‌وهه‌ری ژیان) ده‌گرێته‌وه و گوزارشته له ژماره‌یه‌كی باش بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان.