وەزارەتی دارایی: هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینان چڕ کراونەتەوە
وەزارەتی دارایی: 5261 خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچەکراوە تا مووچەی مانگەکانی ڕابردووشیان بۆ خەرج بکرێت

وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینانی خێراتر کردووە، لە چوارچێوەیەشدا, داوا لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراوە بە وەزارەت دەکات لەسەر بنەمای فۆرمی زانیاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشین, دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە ڕەوانە بکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا, وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئایاری 2025، ئاماژەی داوە، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواو بووە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق فۆرمی زانیاری و دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە ڕەوانەی خانەنشینی بکەن.
ئاماژەشی داوە، لە ئەنجامی ئەو ڕێکارانەی لە دوو مانگی ڕابردوو گیرانەبەر توانراوە بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار 5261 خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچە بکرێنەوە و ناوەکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کراوە تا لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار مووچەی مانگەکانی ڕابردووشیان بۆ خەرج بکرێتەوە بە پێی ئەو تەرخانەی لە ساڵی 2025 بۆیان جێگیر کراوە.
