ژمارەیەک وەبەرهێنەری فەرەنسی بەنیازن بۆ وەبەرهێنان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن
هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی بازرگانی فەرەنسی – عێراقی کرد و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆڕبەندەکەدا، ژینگەی هەرێمی کوردستانی ڕوون کردەوە بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرانی بیانی بتوانن لە کەرتە جیاوازەکاندا وەبەرهێنان بکەن.
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە "مـحـەممـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان لـە کـۆڕبـەنـدی ئـابـووریی بـازرگـانـیی فـەرەنـسـی - عـێـراقـی، کە لە پاریس بەڕێوە دەچێت، لە پانێڵێكدا باسی لە ژیـنـگـەی وەبـەرهـێـنـانـی هـەرێـمـی کـورسـتـانـی کـرد و هـانـی وەبـەرهـێـنـەرانـی فـەڕەنـسـیـدا، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کـەرتـەکـانـی پـیـشـەسـازی، کـشـتـوکـاڵ، گـەشـتـیـاری و وزەدا بقۆزنەوە."
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستەکەدا هاتووە، بـەشـێـک لـە وەبـەرهـێـنـەران ئـامـادەیـی خـۆیـان نـیـشـان ـداوە، سـەردانـی هەرێمی کـوردسـتـان بـکـەن و لـە نـزیـکـەوە دەرفـەتـەکـانـی وەبـەرهـێـنـان بـبـێـنـن، بـۆ ئـەوەی بـەشـداری وەبـەرهـێـنـان بـکـەن و ئـاسـتـی وەبـەرهـێـنـانـی وڵاتـەکـەیـان زیـاتـر بـکـەن.
لەم کۆڕبەندەدا، زیاتر لە 300 وەبەرهێنەر و بازرگان بیانی بەشدارن، کە زۆرینەیان وەبەرهێنەری فەرەنسین.
ساڵی ڕابردوو، لە 23-ی ئەیلوولی 2024، یەکەمین کۆڕبەندی ئابووریی فەرەنسا - کوردستان، بە هەماهەنگی نێوان دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بزووتنەوەی ئابووریی فەرەنسا، لە پاریس بەڕێوە چوو، بۆ ئەوەی وەبەرهێنەری زیاتری فەرەنسی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
