کات و شوێنی گەڕی دووەمی دانوستانی رووسیا و ئۆکرانیا دیاری کرا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كات و شوێنی گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان شاندی وڵاته‌كه‌ی و شاندی ئۆكرانیا ئاشكرا ده‌كات؛ هاوكات، سه‌رۆكی شاندی ڕووسی له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندیی به وه‌زیری به‌رگریی ئۆكرانیاوه كردووه.
چوارشه‌ممه، 28ـی ئایاری 2025، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان شاندی وڵاته‌كه‌ی و شاندی ئۆكرانیا ڕۆژی دووشه‌ممه، 2ـی حوزه‌یران له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
هاوكات ڤلادیمێر مێدینسكی، سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری ڕووسی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتوویه‌تی: په‌یوه‌ندیی به ڕۆسته‌م عهمیرۆڤ، وه‌زیری به‌رگریی ئۆكرانیاوه كردووه و پێشنیازی واده و شوێنی كۆبوونه‌وه و دانوستانه‌كان و گۆڕینه‌وه‌ی یاداشت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی خستووه‌ته به‌رده‌م. ڕه‌تیشی كردووه‌ته‌وه عهمیرۆڤ په‌یوه‌ندیی به ئه‌وه‌وه كردبێت، به‌ڵكوو پێچه‌وانه‌كه‌ی دروسته.
سێشەممە 27ـی ئایاری 2025، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ هاوتا تورکەکەی، هاکان فیدان، گوتی: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا هەبووە و باسمان لە پرسی هەناردەکردنی دانەوێڵە لە دەریای ڕەش، جەنگی ئۆکرانیا و گەڕێکی دیکەی دانوستانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ کرد.
لاڤرۆڤ، ئاماژەی بەوە دا، ئیستانبوڵ شارێکی زۆر باشە، بۆیە پێشنیاز دەکەم گەڕی دووەمی دانوستانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دووبارە لەو شارە بەڕێوە بچێت.
هاوکات، بۆ ئەم مەبەستەش، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ دەربڕی.
یه‌كه‌م دانوستانی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئۆكرانیا له 16ـی ئایار و له شاری ئیستانبوڵ به‌ڕێوه چوو.