وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەداتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند: دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە خەرجی ڕاستەقینە پێچەوانەی دەستووری عێراقە.
پێنجشەمە 29ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێک وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و تێیدا هاتووە، ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ دیاریكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان و به پشتبه‌ستن به خه‌رجی ڕاسته‌قینه (الإنفاق الفعلي) گرتوویه‌تییه‌به‌ر، پێچه‌وانه‌ی مادده و بڕگه‌كانی ده‌ستووری عێراقه به‌تایبه‌تی مادده‌ی (121/ سێیه‌م) كه تێیدا هاتووه، پشكی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له داهاته فیدراڵییه‌كان به دادپه‌روه‌رانه ته‌رخان ده‌كرێت و له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی فیدراڵدایه. بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت پشكی هه‌رێمی كوردستان له داهاته فیدراڵییه‌كان نه‌ك له خه‌رجی ڕاسته‌قینه، ته‌رخان بكرێت.
وەزارتەکە دەڵێت: پشتبه‌ستن به نووسراوی داداگای باڵای فیدراڵی ژماره (4/ـی فیدراڵی/ 2025/303) له 10/2/2025 نه‌ك (ئه‌و بڕیاره‌ی له نووسراوی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ‌دا هاتووه) سه‌باره‌ت به خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕاست نییه و ناوه‌رۆكی ئه‌و نووسراوه له خۆ ده‌گرێت كه ناتوانێت هه‌ڵیبگرێت، چونكه نووسراوه‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی هیچ ئاماژه‌یه‌كی ڕاشكاوی له باره‌ی خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له خۆ ناگرێت. بۆیە ڕاڤه‌كردنی ئه‌م نووسراوه به‌م شێوه‌یه، وای كردووه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی و ئامانجه‌كه‌ی له به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی له نێوان سه‌رجه‌م چینوتوێژهكانی گه‌لی عێراق به تایبه‌تریش سه‌باره‌ت بژێوی هاووڵاتییان و خه‌رجكردنی مووچه له كاتی خۆیدا، دابماڵێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان گوتووشیه‌تی، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژماره (224 و یهكخستنهكانی 269/ فیدراڵی/ 2023، ده‌رچوو له 21/2/2024) به ده‌ق تێیدا باسی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له بودجه‌ی ساڵانه. وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ئه‌م بڕیاره‌ی له مانگی شوباتی 2024 و مانگه‌كانی دواتر جێبه‌جێ كردووه و مه‌به‌ستیش لێی ئه‌و تهرخانكردنانهیه كه له پاشكۆی لیسته‌كانی یاسای بودجه‌دا هاتووه نه‌ك ڕێژه‌ی (12،67%) له خه‌رجی ڕاسته‌قینه‌ی عێراق دوای لێ ده‌كردن و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌رجی حاكیمه و سیادیی كه له هه‌مان یاسادا هاتووه و له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵیش ئاماژه‌ی پێ كراوه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی دادگای فیدراڵی بۆ به‌دیهێنانی بنه‌مای یه‌كسانی له ئه‌رك و مافه‌كاندا له نێوان ڕۆڵه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كردووه، ده‌یه‌وێت وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ئاگادار بكاته‌وه كه پێشتر ڕێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر لیست و خه‌مڵاندنه‌كانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و تۆڕی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و مینحه‌ی زیندانیانی سیاسی و به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی هه‌ژماركردنی خه‌مڵاندن و ته‌رخانكراوه داراییه‌كانی ساڵی دارایی (2025)، كه ئه‌نجامی ئه‌و خهمڵاندانهش بریتی بووه له بڕی (13،334،578،000.000) سێزده تریلیۆن و سێ سه‌د و سی و چوار ملیار و پێنج سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت ملیۆن دینار. هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا كه خودی وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ندامی شانده‌كه بووه، له كۆی ئه‌م بڕه‌دا (4،223،625،165،00)، واتا چوار تریلیۆن و دوو سه‌د و بیست و سێ ملیار و 625 ملیۆن و 165 هه‌زار دینار خه‌رج كراوه، كه‌واته هێشتا بڕی (9،110،961،835،000) نۆ تریلیۆن و سه‌د و ده ملیار و نۆ سه‌د و شه‌ست و یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د و سی و پێنج هه‌زار دینار پشكی ئه‌م ساڵی هه‌رێمی كوردستان ماوه خه‌رج بكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه، نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ كۆمه‌ڵێك خه‌مڵاندن و ژماره‌ی له خۆ گرتووه، كه له‌سه‌ر دیدگایه‌كی مه‌ركه‌زی و تاكلایه‌نانه ڕاڤه‌ی بۆ كراوه، بۆ نموونه هه‌ژماركردنی بڕی داهاته نانه‌وتییه‌كان كه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدراڵ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له یاسای بودجه و مادده‌ی (29)ـی یاسای كارگێڕی دارایی فیدراڵی ژماره (6)ـی ساڵی 2019 -هه‌مواركراودا هاتووه، بێجگه له‌مه‌ش، هه‌ژماركردنی داهاته نه‌وتییه‌كان به‌بێ هه‌ژماركردنی تێچووی ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان و شایسته‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان كه له هه‌رێمی كوردستاندا كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، هاوكات له‌گه‌ڵ بڕی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با و به‌كاربردنی ناوخۆیی له به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت، كه ئه‌م داهاتانهیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و خه‌رجی به‌كاربردن كه وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هیچ بڕێكی بۆ خه‌رج نه‌كردوون، به‌كار هاتوون.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت، به گوێره‌ی بڕگه و مادده‌كانی ده‌ستوور و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ و یاسا به‌ركار و جێبه‌جێكراوه‌كان، ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و شایسته‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و سوودمه‌ندانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت وه‌كوو چۆن مووچه‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق دابین ده‌كات، هاوكات ده‌بێت خۆی له دروستكردنی كۆسپ و ئاسته‌نگی ناده‌ستووری سه‌باره‌ت به مووچه و خه‌رجكردنی به دوور بگرێت. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌رێمی كوردستان له دابینكردنی میلاكاتی پله وه‌زیفییه‌كانی ساڵی (2013) بێبه‌ش كراوه، له‌و كاته‌ی هه‌زاران پله‌ی وه‌زیفی له حكوومه‌تی عێراق دابین كراوه به‌بێ ڕه‌چاوكردنی دادپه‌روه‌ریی له‌م باره‌وه. هاوكات حكوومه‌تی فیدراڵ تاوه‌كوو ئێستا پابه‌ندییه‌كانی له باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانبه‌ركه‌وتووان و قوربانییه‌كانی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی و چه‌كی كیمیایی دژی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی جێبه‌جێ نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت هیچ ڕێكارێكیشی له‌م باره‌وه نه‌گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵكوو له بری جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی، پاساو ئاسته‌نگ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.