نمرەی پۆلە ناکۆتاکان ڕاگەیەندرا
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەریمی کوردستان، نمرەی پۆلە ناکۆتاکانی قوتابخانە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستانی لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 31ـی ئایاری 2025، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، زیاتر لە ملیۆنێک و سێسەد هەزار قوتابی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی 4ـی بنەڕەتی تاکو 11ـی ئامادەیی، دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە.
وەزارەتی پەروەردە داوای کردووە، قوتابییان و خانەوادەی قوتابییان بەووریایی و دڵنیایی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنن بۆ ئەوەی بتوانن بە دروستی ئەنجامەکان وەربگرنەوە.
وەزارەتی پەروەردە ڕوونی کردووەتەوە، نوسینی ژمارەکان بەنوسینی ژمارەی ئینگلیزی دەبێت، بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەک، دەڵێت: لە ئەنجامی پۆلی نۆی بنەڕەتی، ژمارەیەکی زۆر لە قوتابییان بە نوسینی ژمارەی کوردی و بەکارهێنانی سپەیس و هەندێک ئاماژە و ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی هەوڵی داخڵ بوونیان دەدا کە ڕاستەوخۆ سیستم هەژمارەی لۆک دەکردن، بۆیە پێویستە دڵنیابن لە بەکارهێنانی دروست.