تایلەند تاجی شاجوانی جیهانی بەدەست هێنا

ئۆپاڵ سوچاتا چوانگسری، جوانی تایلەندی لە پێشبڕکێی ئەمساڵ کە لە هیندستان بەڕێوە چوو، بە شاجوانی جیهان دەستنیشان کرا.

چوانگسری، لە پێشبڕکێکەدا کە لە شاری حەیدەراباد لە باشووری هیندستان بەڕێوە چوو، لە پلەی یەکەمی لیستی 107 پێشبڕکێکاردا بوو.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، حاسیت دێرێجە ئەدماسۆ، ئەسیوپی پلەی دووەمی بەدەست هێنا.

چوانگسری، تاجی شاجوانی جیهانی لە براوەی ساڵی ڕابردوو، کریستینا پێشکۆڤا وەرگرت.

لە لیستی براوەی شاجوانی جیهانی، هیندییەکان شەش جار ئەم نازناوەیان بردووەتەوە. لە بەناوبانگترینیشیان، ئایشواریا ڕای (1994) و پریانکا چۆپرا (2000) و دوای سەرکەوتنەکانیان ناوبانگێکی نێودەوڵەتییان لە پیشەسازی فیلمدا بەدەست هێنا.

 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment