حه‌لبووسی داوای هاوكاری له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی تیرۆرەوە زیانیان بەرکەوتووە

K24 - هەولێر
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای هاوكاری له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئەو ناوچه‌ی عێراق کە به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه زیانیان بەرکەوتووە.
محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوێنێ (21-8-2020) له توویتێكدا نووسیویه‌تی "به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی قوربانییانی تیرۆر، بە شانازییەوە قوربانیدانه‌كانى عێراق به‌بیرده‌هێنینه‌وه لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و قەبارەی ئەو وێرانکارییەی له‌دوای خۆیشیه‌وه له شاره‌كان جێیهێشتووه".
هه‌ر له توویته‌كه‌یدا حەلبووسی دەڵێ "ئه‌م بۆنه‌یه ده‌رفه‌تێكی تازه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌م بۆ وەستان لە پاڵ عێراق و پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیان پێگه‌یشتووەکان".
هه‌روه‌ها ، داوای له حكومه‌تی عێراقیش كردووه په‌له بكات بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییانی ده‌ستی تیرۆر.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2017ـەوە رۆژی 21ـی ئابی دەستنیشانکردووە وەکو رۆژی یادکردنەوەی قوربانییانی دەستی تیرۆر، بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە رزگاربووانی تیرۆر بکرێت و بپارێزرێن.
دوو دەیەیە گرووپی تیرۆرستی لە عێراق هەن، هەر لە رێکخراوی قاعیدەوە تاوەکو دەگاتە داعش، بەجۆرێک عێراق زۆرترین زیانی بەهۆی رێکخراوی داعش بەرکەوت.
جگە لە کوژرانی هەزاران کەس بەهۆی شەڕی داعش، چەند شارێکی عێراقیش زیانی زۆریان بەرکەوت، کە یەکێکیان شاری موسڵی پایتەختی خەلافەتەکە بوو؛ لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکەشدا بەشێکی زۆری و بەتایبەتی لای چەپی موسڵ وێران بوو.
هـ.ر.