خالیدە خەلیل: گۆڕینی پرسی مووچە بە چەکی سیاسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤە
شرۆڤەکاری سیاسیی، خالیدە خەلیل دەڵێت:" ئەو سیستەمە سیاسییانەی سیاسەتی برسیکردنیان بەکارهێنا، ڕووخان و نەمان.
خالیدە خەلیل ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی حوزەیرانی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا نووسیوویەتی:" گۆڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەکێکی سیاسی، پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و تەنانەت تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.
ئاماژەی بەوە کردووە، برسیی کردن، توندترین شێوازیی تیرۆرە کە هاووڵاتییانی بێتاوان بەر لە شەڕکەران دەپێکێت.
خالیدە خەلیل نووسیوویەتی:" وەک خۆسێ موخیکا دەڵێت: مێژوو فێرمانی کردووە، هەر سیستەمێکی ستەمکارانە کە چەکی برسێتیان بەکارهێنا، لە کۆتاییدا ڕووخان.