کوردستان24 ناوی ئهندامانی شاندی هاوبەشی کوردی بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق ئاشکرا دەکات

شاندی هاوبەشی کوردی بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق ڕاگەیەنرا و پەروین یوسف و محەممەد ئیسماعیل، هاوسەرۆکی شاندەکەن.
چوارشەممە، 4ـی حوزەیرانی 2025، فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنەکەسە، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: شاندی هاوبەشی کوردی بۆ دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق ڕاگەیەنرا.
بە پێی زانیارییەکانی کوردستان24، شاندەکە لە ئاڵدار خەلیل، ڕیحان لۆقۆ، ئەحمەد سولەیمان، سولەیمان ئۆسۆ، سەلاح دەروێش، نەسرەدین ئیبراهیم و فەیسەڵ یوسف پێک هاتوون.
هەروەها پەروین یوسف و محەممەد ئیسماعیل، هاوسەرۆکی شاندەکەن.
شەممە، 26ـی نیسانی 2025، کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چوو، لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا شاندێکی هاوبەش بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق پێک بهێنرێت.