مه‌سرور بارزانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم ستەمە ناڕەوایەی لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە بەرانبەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان كرد؛ ده‌شڵێت، هەموو هەوڵێک دەخه‌نه گەڕ بۆ تێپەڕاندنی لابردنی ئەم ستەمە ناڕەوایەی بەرانبەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
پێنجشه‌ممه، 5ـی حوزه‌یرانی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان كرد و ڕایگه‌یاندووه، بە تایبەتی جەژن لە پێشمەرگە، هێزەکانی ئاسایشیی ناوخۆ، کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان پیرۆز ده‌كات. هیوایشی خواستووه ڕۆژانی جەژن لە ئارامی و ئاسوودەییدا بەسەر ببەن.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە، ئەم جەژنە لە دۆخێکی سەختی داراییدا دەکەینەوە بە هۆی سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، بەڵام دڵنیایی دەدەین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و لابردنی ئەم ستەمە ناڕەوایەی بەرانبەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.