وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی جووتیارانی هه‌رێم ده‌دات
هاورده‌كردنی ته‌ماته له ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه كرا
K24- هه‌ولێر:
لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستان کە ئێستا بەرهەمه كشتوكاڵییه‌كانیان پێگەیشتووە، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕیارێك هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی قه‌ده‌غه كرد.
له نووسراوێكدا كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێكاره‌كان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه و كۆپییه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند، پاڵپشت به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له‌پێناو پارێزگاریكردن له به‌رهه‌می ناوخۆیی، بڕیاریانداوه له رێكه‌وتی 27ی ئه‌م مانگه‌وه تا كاتێكی نادیار هاورده‌كردنی ته‌ماته له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم قه‌ده‌غه بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاشكراشیكرد، ته‌نها رێگه به‌و به‌روبوومانه ده‌درێت كه مۆڵه‌تی هاورده‌كردنیان وه‌رگرتووه به ره‌چاوكردنی وه‌رگرتنی باج لێیان به‌پێی خشته‌ی باجی ئه‌مساڵ، كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "نابێت هیچ مۆڵه‌تێكی نوێی هاورده‌كردن له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌م نووسراوه بدرێت".
H.B
