لە هەڤپەیڤێنێکی هاوبەشدا لەگەڵ میدیای کوردستان سەرۆکی حکومەت لە بارەی دۆخی ئێستای کوردستان دەدوێت
وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێم و دوایین پێشهاته‌كان ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
لە یەکەمین دیداری رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ژمارەیەك دەزگای راگەیاندنی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دۆخی ئێستای کوردستان و دوایین پێشهاتەکان دەدوێت.
لەو دیدارە هاوبەشەدا سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانان دەداتەوە و روونکردنەوەی پێویست دەربارەی پرۆسەی چاکسازی، مووچەی فەرمانبەران، رێکەوتن لەگەڵ بەغدا، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دۆخی تەندروستی هەرێم و رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو.
له وه‌ڵامی یه‌كێك له پرسیاره‌كاندا له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، مه‌سرور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه. شتێك نییه بوترێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا دێته‌دی، یانیش كۆتایی پێ دێت. ئێمه له‌سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه ده‌ستمان به چاكسازی له زۆر رووه‌وه كرد، چاكسازی ته‌نیا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نییه. به‌ڵكو چاكسازی، پرسی ریفۆرم، شه‌فافیه‌ت، چۆنییه‌تی خزمه‌تی هاووڵاتیانه و بزانین چۆن بتوانیین نوێبوونه‌وه و درووستكردنی ژێرخانێكی ئابووری باشتر له هه‌موو روویه‌كه‌وه بونیاد بنێین.
له‌باره‌ی باشكردنی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: هه‌وڵمانداوه داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆیی زیاد بكه‌ین، به هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری و بازرگانی، وه‌ك كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار، به‌ڵام به‌داخه‌وه دیسان ده‌یڵێم، ئه‌م قه‌یرانانه‌ی تووشی هه‌رێمی كوردستان بوون زۆر له‌م بابه‌تانه‌ی خاوكرده‌وه، ئێمه نه‌مانتوانیوه وه‌ك پێویست بیكه‌ین، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیازی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌مان نه‌بووه، به‌ڵكو ره‌وشه‌كه وایلێهات و قه‌یرانێكی گه‌وره تووشی ئه‌م هه‌رێمه بووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام بووین.
له درێژه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وردی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه، كه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ئاراسته‌ی ده‌كرێن، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی، رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دۆخی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، پرسی مووچه، بابه‌تی لامه‌ركه‌زیه‌ت، كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان و ته‌واوی ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه.
ناوه‌ڕۆكی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ میدیای كوردستان: