له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س 5 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
دەستگیر كردنی سێ تۆمەتبار پەیوەندی بە گیان لەدەستدانی گەنجێكی تەمەن 19 ساڵەوە ھەیە
K24 - سلێمانی
له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
بەڕێوەبەەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رۆژی 16/7/2020 ، كه‌سێك به‌ناوی (م ، ع ، أ ) ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له قه‌زای پێنجوێن كوژرا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس و تیمی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیپێكرد و به بڕیاری دادوه‌ر تۆمه‌تبار (س، ع ، ع )ی ته‌مه‌ن 19 ساڵ ده‌ستگیركراو له‌كاتی گرتنیشیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆفدا، له‌سه‌ر رووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وام بوو، رۆژی 24/8/2020 سێ تۆمه‌تباری تر به‌ناوه‌كانی: خ ، م ، ع ته‌مه‌ن 29 ساڵ، ب ، م ، ح ته‌مه‌ن 26 ساڵ، س ، ع ، ع ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه سه‌رجه‌میان دانیشتووی قه‌زای پێنجوێنن، به بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركران. له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌پێی مادده‌ی 405 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.
لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشكراوە، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی 2 كه‌سی تر مهفرههكانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
رۆژی 8/24/ 2020 له‌سه‌ر رێگای گه‌رمك – پێنجوێن رووداوێكی هاتووچۆ روویدا و ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا به ماتۆڕسكیلێكدا و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی شۆفێری ماتۆرسكیله‌كه و سه‌رنشینێك له‌گه‌ڵیدا و تۆمه‌تبار هه‌ڵات، پۆلیس لێكۆڵیهوهكانی ده‌ستپێكردو توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه تۆمه‌تبار خۆی حه‌شاردابوو، بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا. له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (د، ج ، ع ) ته‌مه‌ن 20ساڵ، دانیشتووی قه‌زای پێنجوێن به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه.

