مەسرور بارزانی سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بارزان مەلا خالید دەكات

سەرۆكی حكومەت: بارزان مەلا خالید بە دەنگە دلێرەکەیەوە لە خزمەتی پێشمەرگە و شۆڕشی کوردستان بوو

K24 – ھەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی بارزان مەلا خالید پێشمەرگە و راگەیاندنكاری ناسراوی كوردستان، سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و كەسوكار و ھەڤاڵانی دەكات.

لە پەیامی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "کۆچی دوایی تێکۆشەر و راگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کاک بارزان مەلا خالید زۆر خەمباری کردم. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەم .  کاک بارزان خەباتکار و تێکۆشەرێکی دیاری هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان بوو کە بە دەنگە دلێرەکەیەوە لە خزمەتی پێشمەرگە و شۆڕشی کوردستان بوو. لە کاتی ڕاپەڕینی 1991 و دواتریش وەک پەرلەمانتار و بریکاری وەزیری رۆشنبیریی، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خزمەتکردن بە بزاڤی ڕۆشنبیریی کوردستان هەبوو".

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی تێکۆشەر و راگەیاندنکاری ناسراو بارزان مەلا خالید:..

کۆچی دوایی تێکۆشەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کاک بارزان مەلا خالید زۆر خەمباری کردم. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەم .

کاک بارزان خەباتکار و تێکۆشەرێکی دیاری هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان بوو کە بە دەنگە دلێرەکەیەوە لە خزمەتی پێشمەرگە و شۆڕشی کوردستان بوو. لە کاتی ڕاپەڕینی 1991 و دواتریش وەک پەرلەمانتار و بریکاری وەزیری رۆشنبیریی، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خزمەتکردن بە بزاڤی ڕۆشنبیریی کوردستان هەبوو.

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و یادی هەمیشە زیندوو بێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/8/25