پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی بارزان مەلا خالید
سه‌رۆك بارزانی: دەنگی بارزان مەلا خالید دەنگی پێشمەرگە و ئازادیخوازی و خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان بوو
K24- هه‌ولێر:
له پرسه‌نامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی بارزان مه‌لا خالید، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و میدیاكاری سه‌رده‌می شۆڕش و ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری كۆچكردوو ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی بارزان مه‌لا خالید:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری گەلەكەمان و دەنگی زوڵالی ڕاگەیاندنی شۆڕش (بارزان مەلا خالید)ـمان پێ گەییشت. دەنگی بارزان مەلا خالید دەنگی پێشمەرگە و دەنگی ئازادیخوازی و خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان بوو و هەمیشە لە یادی ئازادیخوازاندا دەمێنێتەوه.
سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەری خوالێخۆشبوو بارزان مەلا خالید و هەموو هەڤاڵانی و ڕاگەیاندنكاران و خەڵكی نیشتیمانپەروەری كوردستان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
25ـی ئابی 2020
H.B